Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ چالاکییەکەی ئاگری بڵاوکردەوە

2018-05-22 10:40:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی بڕیارەی ناوەندیی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، پەیامێکی سەرکەوتنی بۆ چالاکییەکەی بازیدی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ٤٥ سەربازی تورک کوژرابوون.

 

ئەمڕۆ نەپەگە بەبۆنەی سەرکەوتنی چالاکیی گەریلاکان لەدژی پاسێکی هەڵگری سەربازەکانی سوپای تورک لە بازیدی سەربە ئاگری، پەیامێکی ئاراستەی فەرماندەیی پارێزگای سەرحەد کرد.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە: گەریلاکانی پارێزگای سەرحەد، ڕۆژی ٢٠ی ئایار لە شارۆچکەی گوربولاکی سەربە بازیدی ئاگری لەدژی سوپای تورک چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا، ئەنجامی ئەو چالاکییە پەیامێک بوو بۆ دۆستان و دوژمنان، لەو چالاکییەدا کە گەریلاکان گیانفیدایانە ئەنجامیاندا گورزی سەخت لە سوپای تورک درا، بەو بۆنەوەیەوە لەلایەن بەڕێوبەری و فەرماندەیی بزوتنەوەکەمانەوە سەرکەوتنی چالاکیەکە لە تیمە بەشدارەکانی پیرۆزدەکەین.

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: ئەو چالاکییە بە ڕۆحییەتی گیانفیدایانەی ئاپۆیی ئەنجامدرا، تێکۆشانی هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەو چالاکییەدا بەشداربوون بەرزدەنرخێنین و لەم سەردەمە مێژووییەی تێکۆشانماندا لە بەجێهێنانی ئەرکی پیرۆزی شۆڕشگێڕیدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

 

٢٠ى ئایار، کاتژمێر ٧:٣٠ خوله‌کى به‌یانى، هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشگێڕیى له‌ ناوچه‌ى گوربولاک له‌ سنورى بازیدی سه‌ربه‌ ئاگرى، چالاکیان دژى پاسێکى گه‌وره‌ى تیمه‌ تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورک-جه‌ندرمه‌، ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ى که‌ زانراوه‌ له‌و چالاکیه‌دا ٤٥ ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورک-جه‌ندرمه‌ کوژراون.
 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin