Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنج حزب داوا دەکەن بۆ هەڵبژاردنی هەرێم سندوقی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنرێت

2018-05-22 10:47:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


پێنج حزبی سیاسی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە سندوقی زیرەک (ئەلیکترۆنی) لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا بەکارنەهێنن.


لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ لە هەولێر دەریان کردووە، هەریەکە لە (گۆڕان و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتوو و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) داوا دەکەن، کە سندوقی زیرەک لە هەڵبژاردنی هەرێمدا بەکارنەهێنرێت.


ئەو پێنج لایەنە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوایان کردووە: ناوی دووبارە و مردووان لە تۆماری دەنگدەران نەهێڵرێت و بە هیچ شێوەیەک سکانەر و سندوقی زیرەک بەکارنەهێنرێت وەک چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەکارهێنرا و خراپترین هەڵبژاردنی مێژووی نوێی عێراق و کوردستان بوو، لەبەرئەوەی ئەو سندوقە ڕێگەیەکی مەترسیدارە بۆ ساختەکاریی، هەروەها هەژموونی حزبیی هەیە بەسەر هەموو دامودەزگا یاسایی و ئەمنییەکانەوە، لەهەمان کاتدا بەهەدەردانی کات و سامانی گشتیە، وە ئەزمونێکی زۆر تاڵمان تۆمار کرد لەگەڵ تەکنەلۆژیا و هەڵبژاردن.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواشیان لە کۆمسیۆن هەیە، کە هەموو هەنگاوەکانی بە شەفافی ئەنجام بدات و هەروەها پارتە سیاسییەکان ئاشنا بکرێت بە کارەکانی کۆمسیۆن، لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان کۆمسیۆن و ئەو پێنج حزبە بکرێت پێش دەستکردن بە ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin