Smiley face
Smiley face
Smiley face

مەکگۆرگ لە سلێمانییە

2018-05-22 10:51:31



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

برێت مەکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕ لە دژی چەتەکانی داعش، لە سلێمانییە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

 

بەپێی میدیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، برێت مەکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕ لە دژی چەتەکانی داعش لە شاری سلێمانییە و لەئێستدا لە دەباشانە و بڕیارە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی کوردستان- سەبارەت بە حکومەتی نوێی عێراق کۆببێتەوە.

 

بەپێی لایەنە ناڕزانییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن-یش، پاش نیوەڕۆ مەکگۆرگ سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەلایەن نوێنەرانیی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ،هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی-ەوە پێشوازییان لێدەکرێت. 

 

هەروەها، ئامانج لە سەردانەکە، ئەوەیە کە"ڕازییان بکات بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق نەکەن".

 

ئەگەر هەیە، کە مەکگۆرگ بە جیا لەگەڵ نەوەی نوێ-دا کۆببێتەوە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin