Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: لە بارزان و برادۆست ٤٣ سەربازی تورک کوژران.. نوێکراوەتەوە

2018-05-22 14:32:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دەڤەرەکانی بارزان و برادۆستی هەرێمی کوردستان، ٤٣ سەربازی سوپای تورک کوژران، دوو سەربازی دیکەش لە چالاکی گەریلاکان لە باکوری کوردستان کوژراون.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی ئاشکراکرد.


هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستان، چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، ئەنجامەکانی ئەو زنجیرە چالاکییە لە درێژەدا ڕادەگەیەنین.


هەپەگە بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەندراوەکە داوە: دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لەسەر گردی شکێری نزیک بە گردی خوەدێی دەڤەری بارزان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەرباز کوژران، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە گردی لێلکان گەریلاکانمان لە حەوت قۆڵەوە چالاکییەکی دیکەیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ٢٣ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.


لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لەسەر گردی ئەڤدلکۆفیی سەربەدەڤەری برادۆست چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ١٥ سەربازی سوپای تورک کوژران، هەروەها گەریلاکانمان بەسەر پێگەکانی سوپای تورکدا چوون و جبەخانەکەیان لەناوبردن.


هەپەگە باسی چالاکیی گەریلاکان لە باکوری کوردستانیشی کردووە و ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە دەوروبەری چەلێی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێک دوژمن کوژرا، هەر دوێنێ کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی نیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە دەوروبەری سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێک کوژرا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەک لەسەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییەک ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانرا.


جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی  ٢٠ى ئایاریش، کاتژمێر ٧:٣٠ خوله‌کى به‌یانى، هێزه‌کانى گه‌ریلا له‌ چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشگێڕیى له‌ ناوچه‌ى گوربولاک له‌ سنورى بازیدی سه‌ربه‌ ئاگرى، چالاکیان دژى پاسێکى گه‌وره‌ى تیمه‌ تایبه‌ته‌کانى سوپاى تورک-جه‌ندرمه‌، ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ى که‌ زانراوه‌ له‌و چالاکیه‌دا ٤٥ ئه‌ندامى تیمى تایبه‌تى تورک-جه‌ندرمه‌ کوژراون، بەوەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٨٨ سەربازی سوپای تورک کوژراون.

 

ک.ک

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin