Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کگۆرک له‌گه‌ڵ چوار لایه‌ن له‌ سلێمانى ده‌ستیپێکرد

2018-05-22 14:49:35



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


کۆبوونه‌وه‌ى برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نى سیاسى له‌ سلێمانى ده‌ستیپێکرد.


که‌مێک پێش ئێستا له‌ مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، کۆبوونه‌وه‌ى نێوان برێت مه‌گکۆرک و چوار حزبى سیاسى ده‌ستیپێکرد، چوار حزبه‌که‌ له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شداریان کردوه‌، بە شێوەیەک هەریەک لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو بەشدارن.

 


چوار لایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌ بریتین له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کگرتووى ئیسلامى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دادپه‌روه‌ریی و دیموکراسى.


ئه‌و چوار لایه‌نه‌ پێشتر به‌هۆى "ساخته‌کاریى و گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن" هه‌ڕه‌شه‌ى بایکۆتى پرۆسه‌ى سیاسى عێراقیان کرد، هه‌ربۆیه‌ پێده‌چێت، مه‌کگۆرک ڕازیان بکات که‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى بکه‌ن. 


مه‌کگۆرک نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌مریکایه‌ و دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ حکومه‌تى نوێى عێراق به‌ گوێره‌ى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا پێکبێت، ئه‌و چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌غدا بوو، ئه‌مڕۆش به‌ سه‌ردانێکى تایبه‌ت هاته‌ شارى سلێمانى.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin