Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی دهۆک چۆنیه‌تی کوشتنی دوو هاوڵاتی دەگێڕێتەوە

2018-05-22 15:15:53



ڕۆژنیوز - دهۆک


پۆلیسی دهۆک چۆنیه‌تی کوشتنی دوو هاوڵاتی له‌ دوو تاوانی جیادا له‌ سنورى دهۆک خسته‌ڕوو.


که‌مێک پێش ئێستا، پۆلیسی دهۆک سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی دوو هاوڵاتی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا.


ڕائید هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، له‌ کۆنگره‌که‌دا وتی: له‌ ١٨-٥-٢٠١٨ هاوڵاتیه‌ک به‌ناوی محه‌مه‌د شه‌عبان له‌ ماڵه‌که‌ی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ی له‌سنورى دهۆک هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری سۆناتای ڕه‌نگی ڕه‌ش، پاشان دوو هاوڵاتی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ بۆ فلکه‌ی شێخان و دواتر بێ سه‌روشوێن بووه‌، ڕۆژی دواتر له‌ گوندی به‌ڕه‌زیان له‌ شاره‌دێی زیلکان ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ ڕه‌نگی سور دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ بۆیاخیان کردووه‌.


وتیشی: سێ ڕۆژ دواتر واتا ٢١-٥-٢٠١٨ ته‌رمی محه‌مه‌د شه‌عبان له‌ گوندی خاتینئاڤا دۆزرایه‌وه‌، دواتر ته‌رمه‌که‌ی نێردرایه‌ په‌یمانگای دادوه‌ری و گوله‌ به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌، تاوانباریش ده‌ستگیرکرا و ڕه‌وانه‌ی دادگا کرا، ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ جۆرێک بووه‌ که‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌که‌دا شه‌ڕ له‌نێوان کوژراو و تاوانباره‌که‌دا ڕویداوه‌ له‌سه‌ر بڕی ٣٠ هه‌زار دیناری عێراقی.


له‌سه‌ر تاوانێکی کوشتنێکی دیکه‌ش وته‌بێژى پۆلیسى دهۆک وتی: شه‌وى ڕابردووش، هاوڵاتیه‌کی دیکه‌ به‌ناوی ئه‌کره‌م تاهیر سه‌ردانی هاوڕێیه‌کی کردووه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتبوویه‌وه‌ به‌ ناوی که‌مال ڕه‌مه‌زان حه‌سه‌ن له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کۆڕه‌، به‌ڵام دواتر شه‌ڕ له‌نێوانیاندا ڕوویداوه‌ و ئه‌کره‌م سێ فیشه‌کی ناوه‌ به‌ هاوڕێیه‌که‌یه‌وه‌ و کوشتویه‌تی و پاشان ڕایکردووه‌، به‌ڵام له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا دانی به‌ تاوانه‌که‌یدا ناوه‌ و له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ڕه‌سمی تاوانبار له‌هه‌موو خاڵه‌کانی پۆلیس و ئاسایش بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی.


به‌پێی ئامارێکی ڕۆژنیوز، که‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان لای خۆی کۆیکردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ١٤٤ که‌س له‌ باشوری  کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin