Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتى له‌ که‌رکوک: داوا له‌لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ده‌که‌ین یه‌کگرتوو بین

2018-05-22 15:33:23



ڕۆژنیوز ـ که‌رکوک


ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ٢ى یه‌کێتى له‌ که‌رکوک ڕایگه‌یاند، داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ کوردییه‌کان ده‌که‌ین که‌ یه‌کگرتوو بین و واز له‌ ناکۆکییه‌کان بهێنین.


دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى یه‌کێتى له‌ که‌رکوک کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیان ئه‌نجامدا.


ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ٢ى یه‌کێتى له‌ که‌رکوک له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌که‌دا قسه‌ى کرد و وتى: ئه‌و لایه‌نانه‌ی یه‌کێتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌ ساخته‌رکایی، تورکمان و عه‌ره‌بن که‌ تۆمه‌ت ده‌ده‌نه‌ پاڵ کورد و یه‌کێتی، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌وان خۆیانن که‌ ده‌نگی زۆرتر و کورسی زیاتریان له‌چاو رابردوی خۆیان هێناوه‌ و هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر کۆمسیۆن و ئێستاش به‌ چه‌کدار و میلیشیا خه‌ڵک ده‌ترسێنن و گه‌مارۆی کۆگای ده‌نگه‌کان و کۆمسیۆنیان داوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوردان ده‌که‌ن.


وتیشى: ئێمه‌ بڕوامان به‌ پێکه‌وه‌ژیان و کاری یاسایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ ناوی خۆپیشاندانه‌وه‌ دێن و به‌چه‌که‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کارمه‌ند و خه‌ڵکی کوردی ناو کۆمسیۆن ده‌که‌ن، ئێمه‌ش ده‌توانین شه‌قام بجوڵێنین و بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌کو کوردی نێو هه‌مو لایه‌نه‌ کوردییه‌کان پشتگیریمان ده‌که‌ن و پرسی نه‌ته‌وه‌یی به‌ گرنگ ده‌زانن، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاشتی و ئارامین.


باسى له‌وه‌شکرد: ئێمه‌ وه‌کو لایه‌نێکی کوردی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان ده‌که‌ین، که‌ یه‌کگرتوو بین و واز له‌ ناکۆکیی و ناحه‌قییه‌کان بێنین به‌ تایبه‌ت له‌ که‌رکوک و پرسی چونه‌ به‌غدا.


ده‌رباره‌ی پرسی پارێزگاری که‌رکوکیش، ئاسۆ مامه‌ند وتى: ئه‌و پۆسته‌ پشکی کورده‌ و پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ تایبه‌ت لیستی برایه‌تی هه‌وڵی بۆ بداته‌وه‌، چونکه‌ له‌ ئێستادا ڕاکان سه‌عید پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی که‌رکوک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کورسی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پۆستی پارێزگاری جێده‌هێڵێت.


ک.ک/هـ.م
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin