Smiley face
Smiley face
Smiley face

تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

2018-05-22 15:44:55



ڕۆژنیوز- هەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکەن بە تۆمارکردنی ناوی لیستەکان.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، کۆمسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکەی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامدا.


شێروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ڕاپرسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی کە فەرمانی هەرێمیی ژمارە ١ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆمیسیۆن و ئەمڕۆش خشتەی کردارەکان پەسەندکرا، لەمڕۆوە کۆمیسیۆن دەستدەکات بە ئامادەکاری کرداری بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣٠-٩ و ڕەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە تۆماری قەوارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.


وتیشی: تۆماری دەنگدەران کاری زۆری لەسەر کراوە و لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕ و ستافی کۆمیسیۆن کاری لەسەر کراوە و گەیشتوونەتە ئەنجامی باش، ئێمەش دوای تەواوبوونی کارەکان تەواوی وردەکارییەکان دەخەینەڕوو.


باسی لەوەش کرد: هەرچی بەکارهێنانی ئامێری زیرەکیشە کە پێشتر کۆمسیۆن بڕیاری دابوو وەک عێراق بەکاریبهێنێت، بۆیە ئەمڕۆ کۆمیسیۆن بڕیاریدا جارێکی دیکە بەو بڕیارەدا دەچێتەوە، بەڵام لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لە شێوازی دەنگدان بدەین.


ک.ک/ب.م
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin