Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێکخراوەکانی شەنگال: ڕووخاندنی شوێنە پیرۆزەکان عەقڵییەتی عوسمانییەکانە

2018-05-22 15:55:46



ڕۆژنیوز - شەنگال


ئەنجومەنی گەل و چەند ڕێکخراوێکی دیکەی شەنگال ڕووخاندنی شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدییەکانیان بە توندی شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، کە ئەوە عەقڵییەتی عوسمانییەکانە.


ئەمڕۆ ئەنجومەنی گەلی شەنگال و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری شەنگال بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش، ڕووخانددنی ماڵی ئێزدییەکانیان لە باکوری کوردستان بە توندی شەرمەزار کرد.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک چۆن هەمووان دەزانن ئاینی ئێزدی یەکێکە لە کۆنترین ئاینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مێژوودا کۆمەڵگای ئێزدی هەمیشە دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ گەلانی دیکە درێژکردووە، بەڵام گەلانی دیکە هەمیشە ئێمەیان وەک کافر لە قەڵەم داوە و فەرمان و کۆمەڵوژییان بەسەر هێناوین، ئەو فەرمانانە تا ئەمڕۆ بەردەوامییان هەبووە، قورسترین فەرمانەکان لەلایەن ئیمپراتورییەتی عوسمانییەکان بەسەر گەلەکەمان هاتووە، کە هەزاران کەسیان کۆمەڵکوژ کرد و ماڵ و ژیانیان وێرانکردین و ئاوارەی دەرەوەی ئێزدخانیان کردین.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ عەقڵییەتی ڕووخاندنی ماڵ و شوێنە پیرۆزەکانی ئێزدییەکان جارێکی دیکە لە ئەفشێ سەری هەڵداوەتەوە، ئەو عەقڵییەتەی ئاکەپە پەیڕەوی دەکات هەمان عەقڵییەتە کە ٧٣ فەرمانی بەسەر خەڵکی ئێزدی هێناوە، هیچ جیاوازییەکیان نییە، بەس ناوەکانیان جیاوازن، یەکیان ناوی داعشە و ئەوی دیکە ئاکەپە.


لەکۆتاییدا ڕاگەیەندراوە: ئێمە وەک ئەنجومەنی گەلی شەنگال ڕووخاندنی ماڵی ئێزدییان بەتوندی شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیەنین ئەو عەقڵییەتە هەمان عەقڵییەتی عوسمانییەکانە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin