Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکگۆرک و چوار لایەنەکە خرایەڕوو

2018-05-22 16:53:02



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

کۆبوونەوەی برێت مەکگۆرک و چوار لایەنی سیاسیی لە سلێمانی کۆتاییهات و ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت: شاندەکەی ئەمریکا بەجددی سکاڵاکانی ئێمەیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وەرگرتووە.

 

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش و هەریەکە لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو کۆتاییهات.

 

دوای کۆبوونەوەکە، هۆشیار عومەر عەلی، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئەنجامدا و وتی: هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌ ئه‌نجامه‌کانی هەڵبژاردن ڕه‌تدەكەنەوە لەسەر ئەوەی یه‌ك ده‌نگن.

 

 

ناوبراو، دووپاتیشیکردەوە، کە ئەوان سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، وتیشی: ئەنجامدانی ئەو ساخته‌كارییانە بەو ئاستە،‌ ڕوونه‌ بۆ وڵاتانی دونیا کە ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه‌ به‌رپرسیارن.

 

لەبارەی هەڵوێستی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکاشەوە، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی گۆڕان ڕایگەیاند: ئەوان بەجددی سکاڵاکانی ئێمەیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وەرگرت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پرسی به‌شداری چوار لایه‌نه‌كه‌ بوو له‌ حكومه‌ت، ئەوان ئه‌وه‌یان بۆ خۆمان جێهێشت، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ساخته‌كاری بهێندرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin