Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەدەپە تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا سەربارەت بە دەمیرتاش

2018-05-22 18:37:39



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پارێزەرانی سەلاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، تانەیان لە بڕیاری ١٩یەمین دادگای سزای قورسی ئەنقەرە-دا، لەسەر ڕەتکردنەوەی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش.

 

ئەمڕۆ، پارێزەرانی دەمیرتاش، تانەیان لە بڕیاری ئازادنەکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش-دا، کە دوێنێ لەلایەن ١٩-یەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە-وە دەرچوو.

 

دوای تانەکەی پارێزەرانی دەمیرتاش، پەرلەمانتارانی هەدەپە لەبەردەم دادگای ئەنقەرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تیایدا هەرەیەکە لە مەرال دانش باشتاش، پەرلەمانتاری هەدەپە و ئایشه‌ ئاجار باشاران، یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە قسەیانکرد.

 

مەرال دانش باشتاش، پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند: بڕیاری ئازادنەکردنی دەمیرتاش لە دادگاوە نەدراوە، بەڵکو لە کۆشکی ئەردۆغانەوە دراوە.

 

باشتاش، لە قسەکانیدا ئەوەشی وت، کە بۆ ڕاگرتنی دەمیرتاش لە زیندان، پاساوی یاسایی پێویستە، نەک ئەگەری هەڵهاتن یان رەشکردنەوەی بەڵگەکان، دەشڵێت: دەمیرتاش چۆن بەڵگەکان ڕەشدەکاتەوە، هەر خۆی نووسراوی دۆسییەکەی هەمووی لەسەر قسەکانییەتی.

 

دەرباری گومانی هەڵهاتنی دەمیرتاش-یشەوە، ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە، وتی: دەڵێن گومان هەیە کە دەمیرتاش دوای ئازادکردنی هەڵبهێت، بەڕاستی ئەمە قسەیەکی شەرمنانەیە، کەسێک کە کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆمار بێت، چۆن بە گومانێکی بەوشێوەیە لە زینداندا دەهێڵرێتەوە، مرۆڤ ناتوانێ باوەڕ بەشتی وا بکات.

 

هەر لە قسەکانیدا، مەرال دانش باشتاش، ئاماژەی بەوەشکرد، کە مانەوەی دەمیرتاش لە زیندان، هەر خولەکێکی بەواتای نەبوونی نادادپەروەریی و بەردەوامیی بێ یاساییە، دەشڵێت: بە دادگاکانی تورکیا دەڵێین، ٢٤ حوزەیران ئەم دەسەڵاتە دەگۆڕێت، کاتێک ئەم دەسەڵاتە گۆڕا، بڕیارە سیاسیی و نادادپەروەرییەکانتان دێنەوە ڕێگاتان.

 

لە بەشێکی دیکەی  کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئایشه‌ ئاجار باشاران، یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە، قسەیکرد و وتی: ئێمە دەزانین کە ئەگەر ئەمڕۆش دەمیرتاش ئازاد نەکەن، ٢٤ی حوزەیران کاتێک هەڵبژێردرا ناچار دەبن کە ئازادی بکەن، ئێمە کارێک دەکەین کە دەمیرتاش لە ٢٤ حوزەیرانیدا ببێتە سەرۆک کۆماری تورکیا و لە زیندانی ئەدیرنە دەریدەکەین.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin