Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی: بەدووری دەزانین هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە

2018-05-22 20:13:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە بەدووری دەزانێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارە بکرێتەوە، جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ كۆمسیۆن لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ئه‌نجامه‌کانی هەڵبژاردن بكات.

 

ئەمشەو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

 

عەبادی، داوای له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، کە به‌ شه‌فافیه‌ت كار بكەن و زانیاریی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی دەنگدان بدەنە‌ كوتلە سیاسییەکان.

 

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به‌ دووریشی زانی، کە پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه:‌ ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ئه‌نجامەکانی هەڵبژاردن بکات.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبادی، داواشی له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان كرد، کە پابه‌ندبن به‌ خشته‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک لایەن و لیستی کوردیی و عەرەبیی و تورکمانیی ناڕەزاییان لە ئەنجامەکان نیشاندا و ڕایانگەیاند "ساختەکاریی تێداکراوە"، بۆ ئەو مەبەستە داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن یانیش جیاکردنەوەی دەنگەکانیان کرد بە دەست.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin