Smiley face
Smiley face
Smiley face

شێوه‌کارێک وێنه‌ى کەسایەتییەکانی کورد له‌سه‌ر شوشه‌ هەڵدەکۆڵێت.. به‌وێنه‌

2018-05-23 08:06:19



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

شێوه‌کارێکى هه‌ڵه‌بجه‌یى وێنه‌ى شاعیران و که‌سایه‌تییه‌کانى کورد له‌سه‌ر شوشه‌ هەڵدەکۆڵێت و دەینەخشێنێ.

 

سه‌باح عومه‌ر، ناسراو به (‌کاربین)، هونەرمەندێکی شێوەکاری شاری هەڵەبجەیە و ماوەی ٣٠ ساڵە تابلۆ دەنەخشێنێت، سێ ساڵ پێش ئێستاش لەچوارچێوەی پەرەپێدان و قوڵبوونەوەی لە هونەرەکەیدا، شێوازێکی نوێی هەڵبژاردن، کە هەڵکۆڵینە لەسەر شوشەی کریستاڵ.

 

 

نه‌خشاندن یاخود هه‌ڵکۆڵین له‌سه‌ر شوشه‌ى کریستاڵ زیاتر کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانى شوشه‌وات ئەنجامی دەدەن، به‌ڵام شێوه‌کاره‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌که‌ وه‌ک داهێنانێک و به‌ ئامێرێکى ساده‌ و بە ئاگایی و وردبینییەکی زۆرەوە هەمان کار دەکات، چونکە بچوکترین هه‌ڵه‌ ده‌بێته‌هۆى له‌ناوچونى وێنه‌که‌ و چیتر شوشه‌که‌ به‌کار نایه‌ت و ده‌بێت فڕێ بدرێت.

 

 

لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا، کاربین وێنه‌ى چەندین شاعیر و کەسایەتیی دیاری کوردی هەڵکۆڵیوە، لە بەرنامەشیدایە پرۆژەیەکی فراوان جێبەجێ و وێنه‌ى سه‌رجه‌م شاعیر و که‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌داره‌ ناودارەکانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان له‌سه‌ر شوشه‌ى کریستاڵ بنه‌خشێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە به‌ کۆکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ و له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا ده‌ست به‌ جێبه‌جێ کردنى دەکات.

 

 

‌کاربین، دەشیەوێت خانەیەکی هونەریی دابمەزرێنێت و بەرهەمەکانی و بەتایبەت  تابلۆی شاعیر و کەسایەتییەکانی هەڵەبجەی تێدا نمایش بکات، بۆ ئەوەی گەشتیاران لەکاتی سەردانیان بۆ هەڵەبجە بەو کەسایەتییانە ئاشنا ببن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای بەرپرسانی شارەکە کردووە، کە شوێنێکی تایبەتی بۆ تەرخان کەن.

 

 

ئەو شێوەکارە، ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌رپرسانى شاره‌که‌ گرت، کە تائێستا بەدەم داواکارییەکەییەکەیەوە نەچوون.

 

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin