Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی یەکێتی لە بەغدایە

2018-05-23 08:33:11



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە بەغدایە و ئەمڕۆ چەند دیدارێک ئەنجام دەدەن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی کاروان یاروەیس، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی و بەئەندامێتی ڕزگار عەلی، خالید شوانی،فریاد ڕەواندزی،سەعدون فەیلی، لە بەغدان.

 

بڕیارە سەردانەکە دوو رۆژ بخایەنێت و دیدار و کۆبوونەوەکانیش لەبارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەست پێ بکات.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٠٠ شاندەکە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.

 

کاتژمێر ١٠:٠٠ لەگەڵ شاندی پارتی و کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆش لەگەڵ موتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی لیستی براوەی عێراق هاوپەیمانیی سائیرون، کۆدەبێتەوە.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin