Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە

2018-05-23 10:30:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دیداری شاندی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق د. فوئاد مەعسوم کۆتایی هات.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق دوای ھەڵبژاردنەکان و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق تاووتوێ کران.

 

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی، رایگەیاند: یەکێتی ڤیتۆی لەسەر ھیچ کاندید و لایەنێک نییە.

 

ھەروەھا وتیشی: بەشێک دەبین لە چارەسەر لەسەر کەرکوک و مادەی ١٤٠ و پرسی پێشمەرگە و بودجە و مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان رێکەوتن دەکەین و بنج و بنەوانی کێشەکان لەگەڵ ئەو لایەنەی حکومەت پێکدەھێنێ باس دەکەین و رێکەوتنی لەسەر دەکەین.

 

لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق بەوردی دۆخەکە و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت ڕوونکردەوە، هەروەها ھیوای خواست لایەنە براوەکان رەچاوی بەرژەوەندی باڵای گەلانی عێراق بکەن و دەستوری عێراق جێبەجێ بکرێت.

 

وا بڕیارە کە دوایی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، شاندی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی لە بەغدا کۆببنەوە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin