Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەدەپە سنووری نەژادەکان دەربازدەکات کاندیدیكی ئەفریقیی هەیە

2018-05-23 11:18:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یالچین یانیکی بەڕەگەز ئەفریقی وەک کاندیدێکی هەدەپە لە ئیزمر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ناسێندراوە، هەدەپە بەم کارەی فاشیستەکان و نەژادپەرەستە تورکەکانی تووڕەکردووە.

 

پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیای ئاشکراکرد، لەناو لیستەکەیدا کاندیدێکی بەڕەگەز ئەفریقی هەیە.

 

بنەماڵەی یانیک لە سەدەی ١٩دا لە ئەفریقاوە وەک کۆیلە نێردراون بۆ ئاناتۆلیا، پاش قەدەغەبوونی بازرگانیکردن بە کۆیلەکان بەشێکی ئەو بنەماڵەیە چوونە ئەوروپا و بەشێکی دیکەشیان چوونە ئیزمیر و لەوێ جێگربوون، لە ئێستادا نزیک بە دە هەزار هاوڵاتیی بەڕەگەز ئەفریقی لە ئیزمیردا دەژین و بەهۆی پشتگیرییەکانی هەدەپە لە کەمینەکان و هەروەها دژایەتیی هەدەپە بەرامبەر بە فاشیستەکان و نەژادپەرستەکان، زۆربەی ئەو هاوڵاتیانە لایەنگری هەدەپەن.

 

یانیک کرێکارە و ئەندامە لە سەندیکای کرێکاراندا، هەروەها لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنگرەی دیموکراتی گەلاندا، کاری لەگەڵ کردوون و لە ساڵی ٢٠١٧دا بەمەبەستی پشتگیریکردنی مافەکانی کرێکاران کۆمەڵەی کرێکارانی پێڵاوی دامەزراندووە.

 

یانیک لەبارەی ئەندامبوونی لە هەدەپەدا دەڵێت: باو و باپیرانم وەک کۆیلە نێردراون بۆ ئەم وڵاتە، بەڵام خۆم دژی هەموو جۆرە کۆیلایەتییەکم، بۆ جیهانێکی بێسنوور و بۆ تێکۆشان بەمەبەستی گەیشتن بە جیهانێکی بێ چین و بێ کۆیلە بوومەتە ئەندامی هەدەپە.

 

کاندیدبوونی یانیک بۆ هەدەپە لەکاتێکدایە، کە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە نەک تەنیا جیاوازیی ڕەنگ و نەژادیان پێ قبوڵ ناکرێت، بەڵکو دژی جیاوازیی زمان و زاراوەکانیشن و هەوڵدەدەن ببنە تاکە جەمسەری دەسەڵات، ئەویش بە لەناوبردنی هەموو پکهاتەکانی دیکە.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin