Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکێتی لەگەڵ سەدر و عەبادی کۆدەبێتەوە

2018-05-23 15:28:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر، شاندی یەکێتی دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی کرد.

 

کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی لە بەغدا بەردەوامیی هەیە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی سائیرن، شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیستی هاوپیمانیی نەسر، دەستی بە کۆبوونەوە کرد.

 

ئامانجی سەردانەکەی شاندی یەکێتی بۆ بەغدا گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

 

شاندەکە، به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ک ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، خالید شوانی  وفریاد ره‌واندزی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و سه‌عدون فه‌یلی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای گەیشتنیان بە بەغدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانیان دەستپێکرد.

 

سەرەتا لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، دواتر شاندی پارتی و پاشان لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبوونەوە.

 

 

ش.ف

 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin