Smiley face
Smiley face
Smiley face

ناوه‌رۆکى کۆبوونه‌وه‌ى شانده‌که‌ى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ عه‌بادى

2018-05-23 16:46:09



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


شانده‌که‌ى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى لیستى نه‌سر کۆبوونه‌وه‌ و باسى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق و چۆنێتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدایان کرد.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێکى یه‌کێتی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی کوتله‌ی نه‌سر کۆبوه‌نه‌وه‌ ‌و هه‌نگاو و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق ‌و گفتوگۆی لایه‌نه‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێ‌ کرد.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆکی شاندى یه‌کێتی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، وتووه‌: تا کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم ‌و ناوه‌ند ‌و کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرێ ‌‌و ده‌ستور جێبه‌جێ‌ نه‌کرێ،‌ ئۆقره‌یی له‌ عێراقدا نایه‌ته‌دی.


 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێویسته‌ ده‌ستور بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم ‌و ناوه‌ند زۆر گرنگه‌.


شانده‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شیان به‌ سه‌رۆکی کوتله‌ی نه‌سر ڕاگه‌یاندوه‌، "که‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک‌و ماده‌ی ١٤٠‌ و جێبه‌جێکردنی ده‌ستور و چاره‌سه‌رکردنی بودجه‌ی هه‌رێم‌ و پێشمه‌رگه‌ ‌و کێشه‌کانی تر ‌و مافه‌ ده‌ستورییو دیموکراسیه‌کانی گه‌لی کوردستان، بنه‌مای گرنگن به‌لای یه‌کێتی-یه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ".


هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادیش جه‌ختى له‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌، که‌ ده‌بێت کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ ته‌واویى چاره‌سه‌ر بکرێن.


دوێنێ‌ شاندێکى پارتى و ئه‌مڕۆش شاندێکى یه‌کێتى چوونه‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لیسته‌ براوه‌کانى عێراق له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق، شانده‌که‌ى پارتى فازڵ میرانى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و شانده‌که‌ى یه‌کێتیش مه‌لا به‌ختیار.


هه‌ردوو شاندى یه‌کێتى و پارتى ئه‌مڕۆ پێکه‌وه‌ له‌ به‌غدا کۆبوونه‌وه‌.


شانده‌که‌ى یه‌کێتى پێش کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادى، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دریش کۆبوونه‌وه‌.


ئێستاش له‌ کاتى ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌دا شاندى پارتى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ کۆبوونه‌وه‌دان.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin