Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٦ ساڵ و هه‌شت مانگ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر بالوکه‌ندا سه‌پێندرا

2018-05-23 17:29:30



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


دادگاى هه‌رێمى دیلۆک سزاى ١٦ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانیکردنى ئیدریس بالوکه‌ن په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ى په‌سه‌ند کرد.


ئه‌مڕۆ دادگاى هه‌رێمى دیلۆک سزاى ١٦ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانیکردنى ئیدریس بالوکه‌ن-ى په‌سه‌ند کرد، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ هه‌ده‌په‌ بالوکه‌نى خستبووه‌ سه‌ره‌تاى ئه‌و لیسته‌وه‌، که‌ کاندیدکرابوون بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى تورکیا.


ئیدریس بالوکه‌ن، که‌ ئه‌ندامى شاندى ئیمرالیش بوو، له‌ ساڵى ٢٠١٦وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ و له‌ زیندانه‌. 


بالوکه‌ن هه‌روه‌کو به‌رپرسانى دیکه‌ى هه‌ده‌په‌، به‌ تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخستن" ده‌ستگیرکراوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin