Smiley face
Smiley face
Smiley face

باشاک ده‌میرتاش سه‌ردانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشى کرد

2018-05-23 18:26:45



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


باشاک ده‌میرتاش هاوژینى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانى ده‌میرتاشى کرد له‌ زیندانى ئه‌درنه‌ لە ئەنقەرە.


ئه‌مڕۆ باشاک ده‌میرتاش هاوژینى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، وێنه‌ى خۆى و ده‌میرتاشى له‌ تویته‌ر بڵاوکرده‌وه‌، که‌ سه‌ردانى هاوژینه‌که‌ى کردوه‌.


باشاک ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ وێنه‌که‌دا نوسیویه‌تى: ده‌میرتاش باسى فکر و پرۆژه‌ى خۆى بۆ ئاشتى و ئازادیی کرد و منیش به‌ ته‌واوى باوه‌ڕم به‌وه‌یه‌.


سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ نۆڤه‌مبه‌رى ٢٠١٦وه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ و له‌ زیندانه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێکى به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌ و حکوم نه‌دراوه‌.


پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په‌ ده‌میرتاشى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کاندید کردوه‌، که‌ بڕیاره‌ ٢٤ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin