Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتى له‌گه‌ڵ مالیکى و پارتیش له‌گه‌ڵ عه‌بادى کۆبوونه‌وه‌

2018-05-23 19:29:22



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هه‌ردوو شاندى یه‌کێتى و پارتى که‌ له‌ به‌غدان، به‌ جیا له‌گه‌ڵ نورى مالیکى و حه‌یده‌ر عه‌بادى کۆبوونه‌وه‌.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شاندێکى یه‌کێتى به‌ سه‌رۆکایه‌تى مه‌لا به‌ختیار، له‌گه‌ڵ نورى مالیکى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا کۆبوونه‌وه‌ و شاندێکى پارتیش به‌ سه‌رۆکایه‌تى فازڵ میرانى، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى نه‌سر کۆبوونه‌وه‌.


له‌ کاتى ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش هه‌ردوو شانده‌که‌ى پارتى و یه‌کێتى له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌دان.


مه‌لا به‌ختیار له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ مالیکى ڕایگه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسمان له‌ کێشه‌کانى ئێستاى ناوچه‌که‌ کرد، هه‌ندێک مه‌ترسى تازه‌ په‌یدا بووه‌ بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمى کوردستان، بۆیه‌ پێویست ده‌کات هه‌نگاوه‌کان خێراتر بن بۆئه‌وه‌ى کێشه‌کانى عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت.


ملا به‌ختیار وتیشى: به‌شدارینه‌کردنى خه‌ڵک له‌ ده‌نگدان ده‌ریده‌خات که‌ خه‌ڵک بێزاره‌ له‌ بارى ئابورى و سیاسى و حکومڕانیى، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا کێشه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه‌ و هه‌موومان زه‌ره‌ر ده‌که‌ین.


شانده‌که‌ى پارتیش له‌گه‌ڵ عه‌بادى باسى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و چۆنێتى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراقیان کرد.


هه‌ر ئه‌مڕۆ شانده‌که‌ى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در کۆبوونه‌وه‌ و دواتریش شاندى یه‌کێتى و پارتى پێکه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌.


ترافیکێکى گه‌رمى کۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراق ده‌ستیپێکردوه‌ و دیار نییه‌ ئه‌نجامه‌که‌ى چى ده‌بێت.

 


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin