Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و ١٩ که‌س بوونه‌ قوربانى

2018-05-24 08:15:32



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ناوچه‌ى شوعله‌ له‌ شارى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کى خۆکوژیی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار که‌س کوژران و ١٥ که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.


شه‌وى ڕابردوو له‌ شارى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌کى خۆکوژیی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ١٩ که‌س بوونه‌ قوربانى.


ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن خۆکوژێکه‌وه‌ بووه‌ و چوار که‌س کوژراون و ١٥ى دیکه‌ش بریندار بوون، قوربانییه‌کان هاوڵاتى و پۆلیسن.


هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.


ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ کاتێکدایه‌، که‌ ترافیکێکى گه‌رموگوڕ هه‌یه‌ له‌ شارى به‌غدا له‌نێوان لایه‌نه‌ براوه‌کانى هه‌ڵبژاردن بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin