Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە وڵاتانی جیهان خۆپیشاندان بۆ عەفرین بەڕێوەدەچێت

2018-05-24 08:56:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وابڕیارە ڕۆژی شەممە لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی کوردستاندا، لە سەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیاییش بەشداردەبن لەو خۆپیشاندانانەدا.

 

ژمارەیەک کەسایەتی، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و ڕۆشنبیر ڕۆژی شەممە، واتە ٢٦ی ئایاریان وەک ڕۆژیی جیهانیی چالاکی بۆ عەفرین دیاریکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا، هەروەها لە هیندستان، ئەفغانستان و پاکستانیش خۆیشاندان ئەنجام دەدرێت.

 

جگە لە دەیان وڵاتی ئەوروپا و کیشوەریی ئەمریکا، لە چەند وڵاتێکی کیشوەریی ئاسیاش خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.

 

بەرەی چەپی پاکستان کە لە ١٧ ڕێکخراو پێکهاتووە بانگەوازیی کردووە کە ڕۆژی شەممە لە شاری لاهور خۆپیشاندانێک لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی عەفرین و کورستان ڕێکدەخات.

 

پاش خۆپیشاندانەکەش پانێلێک بۆ نرخاندن و شیکردنەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەبات.

 

هەروەها لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، بەبەشداربوونی سەدان ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.

 

هەر بەو مەبەستە چالاکوانانی چەپی وڵاتی ئەفغانستان بەپێشەنگایەتیی حزبی هەمبەستەگیی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێک ڕێکدەخات بۆ پشتگیریی گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin