Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەربەتی مێوژ پڕفرۆشترین شەربەتە لە ڕەمەزاندا

2018-05-24 09:39:32



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

جیاواز لە شەربەتەکانی دیکە، شەربەتی مێوژ پڕفرۆشترین شەربەتە لە مانگی ڕەمەزاندا.

 

لە باشوری کوردستان، شەربەتی مێوژی سروشتیی، یەکێکە لەو خواردنەوانەی، کە لە مانگی ڕەمەزاندا زۆرترین خواستی لەسەرە و دەمەوئێواران لە دوکانەکانی فۆشتنی شەربەتدا، سەرەی بۆ دەگیرێت.

 

پاش پێگه‌یشتن و لێکردنه‌وه‌ى ترێ له‌ ڕه‌زه‌ مێوه‌کانى ناوچه‌ جیاوازه‌کانى باشوری کوردستان، به‌شێکى بۆ خواردن و به‌شێکى زۆرتریشى به‌مه‌به‌ستى وشککردن و کردنى به‌ شه‌ربه‌تى مێوژ هه‌ڵده‌گیرێت.

 

 

ئه‌و مێوژه‌ى که‌ له‌ وه‌رزى هاوین وشککراوه‌ له‌نێو بڕێک ئاودا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌خوسێنرێت و پاشان له‌ڕێگه‌ى ئامێرێکى تایبه‌ت به‌گوشاندن ئاوى مێوژه‌که‌ ده‌گیرێت، دواى پاڵفته‌کردنى ئاوه‌که‌ش له‌ شتى زیاده‌ چه‌ند ماده‌یه‌کى که‌مى وه‌ک شه‌کر و ڕه‌نگ-ی تێکه‌ڵ ده‌کرێت تاوه‌کو شه‌ربه‌تێکى ته‌واو خۆماڵى لێ ده‌ربچێت.

 

ڤیدیۆی چۆنیەتی دروستکردنی شەربەتی مێوژ

 

محه‌مه‌د هه‌ورامى، کە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و له‌ ساڵی 1975ه‌وه‌ شه‌ربه‌تى مێوژ دورست دەکات و دەیفرۆشێت،  بۆ ڕۆژنیوز ده‌ڵێت:"به‌ درێژایى  ساڵ نزیکه‌ى شەش تا حەوت تۆ‌ن مێوژ ده‌که‌ینه‌ شه‌ربه‌ت و بڕەکەش له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا زیاتره‌ له‌چاو مانگه‌کانى تر".

 

 

هەرچەندە شەربەتی مێوژی دروستکراوی وڵاتانی بیانیی بازاڕەکانی باشوری کوردستانی تەنییەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان لە ڕەمەزاندا زیاتر گرنگیی بە تەندروستییان دەدەن، شەربەتە سروشتییە خۆماڵییەکە بەکاردەهێنن.

 

 

زانیار کۆکۆیى، هاوڵاتییەکی هەمان شارە و به‌ده‌م کڕینى شه‌ربەتەوە باسی گرنگیی خواردنەوەی شەربەتی مێوژ کرد و وتی: شەربەتی مێوژ یاردەدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ڕیژەوی ئاو و شەکر لە لەشی مرۆڤدا، بۆیە سفره‌ى به‌ربانگی زۆرێک له‌ خێزانه‌کان شه‌ربه‌تى مێوژى تێدایه‌.

 

 

سودەکانی شەربەتی مێوژ:

 

-شه‌ربه‌تى مێوژ که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و کالسیۆم و فۆسفۆر و کاربۆهیدرات.

 

-چاره‌سه‌رى چه‌ند نه‌خۆشییه‌کى وه‌ک (ڕه‌ق بونى خوێنبه‌ره‌کان، به‌هێزکردنى دڵ، دابه‌زاندنى ئاستى کۆلیسترۆڵ و کۆنتڕۆڵى فشارى خوێن و که‌م خوێنى) دەکات.

 

-به‌سوده‌ بۆ ئه‌وانه‌ى به‌ردى گورچیله‌یان هه‌یه‌، چونکه‌ کاریگه‌ریى ده‌بێت بۆ تواندنەوەی ئه‌و به‌رده‌ و پاککردنه‌وه‌ى میزه‌ڕۆ له‌ پاشماوه‌ى هه‌وکردن و رومل.

 

-بۆ هێمنکردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى قۆلۆنیان هه‌یه‌ بەسودە.

 

-بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى کێشه‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سیان هه‌یه‌ به‌سوده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى هه‌وکردنى سنگیان هه‌یه‌.

 

- بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى سه‌رئێشه‌ و ڕۆماتیزم به‌سوده‌.

 

 

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin