Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕی مرۆڤە نەمردووەکان بووەتە شوێنی ژیانی بێ لانەکان

2018-05-24 10:07:19



ڕۆژنیوز - سەمیرا شەهابی

 

پەرەسەندنی دیاردەی گۆڕخەوی و کارتۆن خەوی لە ئێراندا ڕووی لە هەڵکشانە و  جگە لە شارەکانی دیکە، تەنیا لە تارانی پایتەخت زیاتر لە ٢٠هەزار کەس لەو دۆخەدا ژیان دەگوزەرێنن.

 

نەبوونی سیستمێکی ئابوری و دادپەروەر  بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دیاردەی کارتۆن خەویی و گۆڕخەوی لە ئێران و بە تایبەت لە پایتەختدا، ئەویش لە  ژێر سێبەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی-دا، ساڵ لە دوای ساڵ ئاستێکی ھەژێنەر تر بەخۆیەوە دەبینێت و دەوڵەتی ئێران بۆ شاردنەوەی ڕووخاوی ناوخۆیی کەمترین ئامار دەخاتە پێش چاو.

 

کەمدەرامەتی و هەژاری، نەبوونی شوێنی مانەوە و قەیرانە ئابورییەکان و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان  و ڕاکردن لە ماڵ بووەتە هۆکاری سەرەکی دروستبووونی ئەو ژیانە، کە بەر هاوڵاتیانی فارس، کورد، عەرەب و ئەفغان و بە گشتی خەڵکی زۆربەی نەتەوە جیاوازەکان کەوتووە، کە ڕوویان لە شارە گەورەکان کردووە و ژیان و خەویان لە ناو بازنەی کارتۆن یاخود گۆڕێکدا جێگر بووە.

 

ئەو کەسانەی کە شەو و ڕۆژیان لەسەر  شەقامەکان  و ناو گۆڕە هەڵکەندراوەکان دەبەنەسەر، ژن، منداڵ و خێزانەکانن، تەنانەت کرێکارانی بێکار کراو، لە ناو ئەو گۆڕانەدا یەک کەس و هەندێکجار پێنج کەس ژیان دەگوزەرێنن، بۆیە مرۆڤ ئەو پرسیارەی لادروستەبێت کاتێک مرۆڤ هەمیشە لە گۆڕ دەترسێت ئێستا ئەو کەسانە چۆن بیر لە جیهان وژیان دەکەنەوە؟، ئایا کۆمەڵگە چۆن سەیریان دەکات؟ خەوتن لە ناو گؤڕی مردووەکان دا چۆنە؟ یان دەتوانین بڵین بە هەر مردوویەک زیندووێک بێ ماڵ دەبێت.

 

ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران لە زاری بەرپرسانەوە، ساڵانە ئامارێک سەبارەت بە ڕیژەی ئەو کەسانە دەخەنە ڕوو کە دوور لە ڕاستییەوە، بەڵام بە پێی ئامارە نا فەرمییەکان زۆربەی ئەو کەسانەی لە سەر شەقامەکان ژیان دەگوزەرێنن لە شارەکانی وەک مەشهەد، ئێسفەهان و زۆرێکی دیکە لە شارە گەورەکانی ئێران گیرۆدەی مادەی هۆشبەرن، بە تایبەت ئامارەکان لە تاران پایتەختی ئێران بە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس مەزندە دەکرێت.

 

 

هەنگاونەنانی کاربەدەستان بۆ چارەسەری ئەو دۆخە و پشێویی  و زیانە کۆمەڵایەتییانی ناو ئێران، لە دوای هاتنی حکومەتی 'کۆماری ئیسلامییەوە' دوو هێندەی دیکە زیادی کردووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتە دەیەوێت لە رێگای ئەم سەرکوتگەرییەوە، ماوەیەکی دیکەش لە تەمەنی خۆی درێژتر بکاتەوە.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin