Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەدر: چەند کارێکى کەم ماوە بۆ دروستکردنى هەیکەلى حکومەتی نوێ

2018-05-24 11:13:18



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

موقتەدا سەدر، ڕایدەگەیەنێت، کە چەند کارێکى کەم ماوە بۆ پێکهێنانى هەیکەلى حکومەت، دەشڵێت: ئەو حکومەتەى پێکى دەهێنین حکومەتێک دەبێت دوور لە دەستێوەردانى حزبیى و تایفیى و نەتەوەیى و مەزهەبیى و حکومەتێکى عێراقى تەواو دەبێت.

 

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تیوتێکدا لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتى تیوتەر ڕایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ وێنەى حکومەتەکەى تەواو دەبێت و چەند کارێکى کەمی ماوە.

 

 توشیەتى: ئەو حکومەتەى پێکى دەهێنین نە حکومەتێکى شیعەیە و نە سونییەو نە عەرەبییە و نە کوردییە و نە نەتەوەییە و نە تائیفییە، بەڵکو حکومەتێکى عێراقى تەواوە، وە ئۆپۆزسیۆنێکى بنیاتنەرى ئاشتیخوازى تێدایە.

 

موقتەدا سەدر، ئاماژەى بەوەشکردووە، کە لەدواى ئەوەى ڕاوێژى بە مەرجەعییەتەکان و عەشیرەتەکان و چینەجیاوازەکانى گەل کردووە ڕاى ڕاستیی وەرگرتووە بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى بەهێز لە خزمەتى گەلدا، هەروەها حکومەتێک بێت سزاى بەهێزى گەندەڵکاران بدات.

 

لەدواى دەرکەوتنى ئەنجامى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستى سائیرون بە سەرۆکایەتى موقتەدا سەدر لە پلەى یەکەمدا هات بە بەدەستهێنانى ٥٤ کورسیى، لە ئێستاشدا گفتوگۆى چڕوپڕ دەستى پێکردووە بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کە پێویستە لەدواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگاى فیدڕاڵى عێراقەوە لەماوەى ١٥ ڕۆژدا پەرلەمانى نوێ کۆببێتەوە و سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێرێت و دواتر لە ماوەى ١٥ ڕۆژدا پێویستە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرن، سەرۆک کۆمار پێویستە گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى ڕاسپێرێت لەماوەى ١٥ ڕۆژدا حکومەت پێک بهێنێت.

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin