Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژیی ١٩١٥ی ئەرمەنییەکانی کردە ڕۆژەڤ

2018-05-24 11:20:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانی ئیسرائیل بابەتی کۆمەڵکوژکردنی ساڵی ١٩١٥ی ئەرمەنییەکانی لەلایەن حکومەتی عوسمانییەکانەوە کردە ڕۆژەڤی خۆی.

 

دوێنی پەرلەمانی ئیسرائیل قبوڵی کرد، کە پرسی کوشتار و کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنییەکان لەلایەن عوسەمانییەکان وەک بابەتی دانیشتنی پەرلەمان بکاتە ڕۆژەڤ.

 

تامار ساندبێرگ، سەرۆکیی پارتیی مەرەز کە حزبێکی چەپە، ئەو بابەتەی وەک پێشنیار ئاراستەی پەرلەمان کردبوو، دوێنێ لە پەرلەمان دەنگی لەسەردرا و بڕیاردرا کە ئەو پرسە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا بخرێتە بەرنامەی گفتوگۆوە.

 

تا ئێستا کاتی ئەو کۆبوونەوەیە دیاریی نەکراوە، کە بڕیارە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا باسبکرێت.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin