Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆریاى باکور تونێله‌کانى تاقیکردنه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمیی له‌ناوبرد

2018-05-24 14:39:08



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


کۆریاى باکور بۆ نیشاندانى نیازپاکى بۆ کۆبوونه‌وه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى ململانێکان، تۆنێله‌کانى تاقیکردنه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمیی له‌ وڵاته‌که‌یدا له‌ناوبرد.


ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووسى جیهانیى، کۆریاى باکور تونێله‌کانى تاقیکردنه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمیی له‌ وڵاته‌که‌یدا ته‌قانده‌وه‌.


له‌ناوبردنى تونێل و پێگه‌کانى چه‌کى ئه‌تۆمى کۆریاى باکور به‌ ئاماده‌بوونى ڕۆژنامه‌نووسانى بیانیى بوو، به‌ڵام ڕێگه‌ نه‌درا لێکۆڵه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى بوارى چه‌کى ئه‌تۆمى به‌شدار ببن.


له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ کۆریاى باکور نه‌رمیی نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کۆریاى باشور و ئه‌مریکا، دواى ئه‌وه‌ى که‌ کیم جۆنگ ئون سه‌ردانى کۆریاى باشورى کرد، بڕیاره‌ ڕۆژى ١٢ى مانگى داهاتوو له‌ سه‌نگاپوره‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ یه‌کتر ببینن.


تۆم چێشیر ڕۆژنامه‌نووسى سکاى نیوز، یه‌کێک بوو له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى بانگهێشت کرابوو بۆ بینینى له‌ناوبردنى پێگه‌ ئه‌تۆمییه‌کانى کۆریاى باکور، تۆم ده‌ڵێت: ئێمه‌یان برد بۆ سه‌ر چیایه‌کى به‌رز و له‌وێوه‌ له‌ دوورى ٥٠٠ مه‌تره‌وه‌ سه‌یرى ته‌قینه‌وه‌که‌مان کرد.


باسى له‌وه‌ش کردوه‌: ئه‌وان ژماره‌یان ده‌وت له‌ زۆره‌وه‌ بۆ که‌م، سێ، دوو، یه‌ک، ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ ڕوویدا، ده‌تتوانى هه‌ستى پێبکه‌ین به‌ ته‌واویى، ته‌پوتۆزى ته‌قینه‌وه‌که‌ هاته‌سه‌رمان، گه‌رمایی ته‌قینه‌وه‌که‌مان هه‌ست پێکرد، به‌ ڕاستى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ بوو.


ک.ک

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin