Smiley face
Smiley face
Smiley face

جارێکی دیکە داواکاری پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان ڕەتکرایەوە

2018-05-24 19:10:02



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

جارێکی دیکەی، داواکاریی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکرایەوە، ئەمەش جاری ٧٥٨-ەمینە، کە داواکاری پارێزان بۆ بینینی ئۆجالان ڕەتدەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ، هەرەیەکە لە ڕەزان سارجا، فوئاد جۆشاجاک و نەورۆز ئویسال، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بە ئامانجی بینینی ئۆجالان، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسای تورکیا کرد.

 

 ڕاگەیەندرا، کە داواکاریی گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا، جارێکی دیکە داواکاری پارێزەرانی ئۆجالانی بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، ئەمە ٧٥٨-ەمین جارە، داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسای تورکیا، بە چەندین پاساوی وەک "کەشتی خراپە"، "کەشتی لە چاککردنەوە دایە" یان "دۆخی نائاسایی"، ڕێگا بە پارێزەرانی ئۆجالان نادات بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin