Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ڕەقە نابڕێن

2018-05-24 19:46:00



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە، هەتا ئێستا ٩٠٠ تەرمی لەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دەرهێناوە، کە چەتەکانی داعش لە شارەکە دروستیانکردووە.

 

کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە، کە سەر بە ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە-یە، بەردەوامن لە دەرهێنانی ئەو تەرمانەی، کە لە بن داروپەردووی خانوو و بینا ڕووخاوەکان یان گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ماون.

 

لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، ٩٠٠ تەرم لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکان و گۆڕە بەکۆمەڵکاندا دەرهێنراون.

 

بەگوێرەی کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە، گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە پێکهێنراوە و تا ئێستا دۆزرابێتەوە، نزیکەی ٦٠٠ تەرمی هاوڵاتی مەدەنیی تێدابووە و کەوتووەتە گۆڕەپانی ڕاشدین-ی شارەکەوە.

 

لەبارەی ڕێکارەکانی پاش دەرهێنانی تەرمەکانەوە، دکتۆر عەبدولڕەئوف ئەحمەد، ئەندامی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە ئاژانسی هاوارنیوز-ی ڕاگەیاندووە: ئەو تەرمانەی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان یان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا دەریاندەهێنین، تۆماریان دەکەین و دۆسیەیان بۆ دەکەینەوە، هەر تەرمێک ناسنامەکەی دۆزرایەوە یان هەر بەڵگەیەکی لەسەر دەستکەوت، لەلایەن کۆمیتەکەمانەوە دەپارێزرێت.

 

 

بەوتەی ئەو ئەندامەی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، زۆرینەی ئەو تەرمانەی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، پێکدێن لە ژن و منداڵ، دوای ئەوەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەردەهێنرێن، لە گۆڕستانەکانی شارەکە بۆگوێرەی دابونەریتەکان جارێکی دیکە بەخاکدەسپێردرێن.

 

لەکاتی هەنگاوی ڕزگارکردنی ڕەقە-دا، کە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە-وە ئەنجامدرا، چەتەکانی داعش گۆڕی بەکۆمەڵیان دروستکردوو و هەزاران هاوڵاتی مەدەنیی ئەو شارەیان دەکوشت و تەرمەکانیان لەو گۆڕانە حەشاردەدا، کە هەوڵی ڕاکردنیان دەدا.

 

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin