Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌ فیلمى نیوه‌مانگ چالاکیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دراماى تورکى ده‌ستیپێکرد

2018-05-24 22:29:21



ڕۆژنیوز ـ سلێمانی


ڕێکخراوى نوێگه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانى هونه‌ریی به‌ نمایشکردنى فیلمى نیوه‌مانگ چالاکى دژى فیلم و دراماى تورکیى ده‌ستپێکرد.


ئه‌مشه‌و له‌ پارکى ئازادیی له‌ شارى سلێمانى ڕێکخراوى نوێگه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانى هونه‌ریی چالاکییه‌کانى دژى داگیرکاریی که‌لتوریى ده‌ستپێکرد، له‌ یه‌که‌مین چالاکیشدا فیلمى نیوه‌مانگ-یان نمایش کرد.


ڕێکخراوى نوێگه‌ر به‌ دروشمى "به‌ هونه‌ر و که‌لتورى ئازاد، ڕووبه‌ڕووى داگیرکاریی که‌لتوریى ده‌بینه‌وه‌" هه‌موو شه‌وانێکى پێنج شه‌ممه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا چالاکى هونه‌ریى به‌ پێشکه‌شکردنى فیلم و میوزیکى کوردیی به‌ڕێوه‌ده‌بات.


هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌رێت یارییه‌ که‌لتورییه‌کانى کوردستان و شانۆ و میوزیک و گۆرانى و فیلم و پێشه‌نگاى هونه‌ریی جۆراوجۆر پێشکه‌ش بکرێن.


ئه‌مشه‌و، که‌ یه‌که‌مین شه‌وى چالاکییه‌کانه‌، به‌ نمایشکردنى فیلمى نیوه‌مانگ هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داگیرکاریی که‌لتوریى ده‌ستیپێکرد، چالاکییه‌کان وه‌کو وه‌ڵامێکه‌ به‌رامبه‌ر دراماى تورکى و داگیرکاریی که‌لتوریی.


چاند و هونه‌رى باشور یاخود (ڕێکخراوى نوێگه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانى هونه‌ریی)، ڕێکخراوێکى خۆبه‌خشه‌ که‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌ هونه‌رییه‌کان له‌ خۆده‌گرێت و کار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ى که‌لتوریى و هونه‌ریی ده‌کات، هه‌روه‌ها گرنگى ده‌دات به‌ پێشخستنى هونه‌ر و کلتورى ڕه‌سه‌نى کوردیى و خولقاندنى هونه‌رمه‌ندى پێشه‌نگ، ڕێکخراوه‌که‌ ساڵى 2016 دامه‌زراوه‌.

 

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin