Smiley face
Smiley face
Smiley face

عه‌لی که‌ریمی: هیوادارم ئێران فریاى له‌سێداره‌دانى ڕامین نه‌که‌وێت

2018-05-25 09:58:15



ڕۆژنیوز - سه‌میرا شه‌هابی


عه‌لى که‌ریمى، نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ده‌ڵێت، ئێران له‌ دۆخێکى ئابورى و سیاسى خراپدایه‌ و هیوادارم ئه‌وه‌نده‌ دۆخه‌که‌ خراپ ببێت، که‌ فریاى له‌سێداره‌دانى ڕامین حسێن په‌ناهى نه‌که‌ون.


ڕژێمى ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر زیندنى سیاسى کورد، ڕامین حسێن په‌ناهیدا سه‌پاندووه‌ و به‌پێى بڕیاره‌که‌ش له‌ دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ڕامین سزاکه‌ى جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌سێداره‌ ده‌درێت.


عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى کورد، له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى ئێران و بڕیارى له‌سێداره‌دانى ڕامین، بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ى کرد و وتى: ئێران له‌ دۆخێکی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێجگار خراپدایه‌ و بابه‌تی ڕامین تاکه‌ که‌سێک نییه‌ و ئاخر که‌سیش نابێت، به‌ڵام ئۆمێده‌وارین که‌ ئاخر که‌سیش بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ ئیتر کۆماری ئیسلامی گڵۆڵه‌ی ده‌که‌وێته‌ لێژیی.


که‌ریمى ده‌ڵێت: هیوادارم بارودۆخى ئێران ئه‌وه‌نده‌ به‌ره‌و خراپی بچێت، که‌ له‌ داهاتوودا فریای له‌سێداره‌دانی ڕامین و ڕامینه‌کانی تر نه‌که‌ون و ئێمه‌ ڕامینه‌کان به‌ ئازادیی له‌ وڵاتی خۆماندا ببینین و ده‌رگای زیندانه‌کان واڵا بکه‌ین.


عه‌لى که‌ریمى بۆچوونى وایه‌: ئه‌مڕۆ یه‌که‌م چه‌ک که‌ کاریگه‌ری ده‌بێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانه‌ و داوا له‌ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌م که‌ ڕاپه‌ڕینێک هاوشێوه‌ی مانگی ڕابردووی شاری بانه‌ و مانگرتنه‌کانیان ده‌ستپێبکه‌ن له‌ دژی مه‌لاکانی ئێران و په‌ت و سێداره‌.


ئه‌وه‌شی وت: بۆ ڕووخانی کۆماری سێداره‌ ده‌بێت کورد ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ببینێت له‌ کۆکردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، بۆیه‌ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت به‌ باشی یه‌کبگرن و به‌ره‌وپیری ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ ببنه‌وه‌ که‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌یخاته‌ سه‌ر ئێران.


له‌ کۆتایشدا ئاماژه‌ی به‌ کاریگه‌ری گه‌مارۆکانی ڕۆژئاوا کرد و وتی: دڵنیاشم له‌ مانگی ئابه‌وه‌ گه‌مارۆکانی ئێران ده‌ستپێده‌کات و کۆماری ئیسلامی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin