Smiley face
Smiley face
Smiley face

خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2018-05-25 10:10:18



ڕۆژنیوز ـ ڕۆزه‌ محه‌مه‌د


له‌ دژی داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشورى کوردستان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌ریی له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ ٢٦ى ئایار، ڕێپێوانێکی سه‌رتاسه‌ریی له‌ شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمی کوردستان دژی داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌نجام بدرێت.


کات و شوێنی ڕێپێوانه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن:


سلێمانی: کاتژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ، ڕێپێوان له‌ به‌رده‌م پارکی نالی بۆ باخی گشتی.


هه‌ولێر: کاتژمێر ٩ی شه‌و، گردبوونه‌وه‌ له‌ پارکی شانه‌ده‌ر.


گه‌رمیان: کاتژمێر ٩ی شه‌و، ڕێپێوان له‌ پارکی له‌یلاقاسم تا ناو بازاڕ.


که‌رکووک: کاتژمێر ١٠ی به‌یانی، لێدوان له‌ باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگای کوردستان.


کۆیه‌: کاتژمێر ٩ی شه‌و، گردبوونه‌وه‌ له‌ فولکه‌ی سه‌وز.


ڕانیه‌: کاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕێپێوان له‌ باخی گشتی تا مزگه‌وتی سه‌ید قادر.


چه‌مچه‌ماڵ: کاتژمێر ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ، گردبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م زانکۆی چه‌رمۆ.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin