Smiley face
Smiley face
Smiley face

گه‌نجان: ده‌مانه‌وێت وزه‌ و تواناکانمان ڕێکبخه‌ین

2018-05-25 13:56:31



ڕۆژنیوز - سلێمانی


گه‌نجانی به‌شداربوو له‌ کۆنفرانسی  گه‌نجانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوڕاست، ھیوایان به‌وه‌ ھه‌یه‌ که‌ له‌ کۆنفرانسی به‌و شێوه‌یه‌دا تواناکانیان یه‌کبخه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر کێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوکانیان بکه‌ن.


کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کۆنفرانسی گه‌نجانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوەڕاست، له‌ژێر ناونیشانی کێشه‌کانی گه‌نجانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕێگه‌چاره‌ی دیموکراتیانه‌، له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیپێکرد.

 


مه‌رجان کابوڵ، که‌ کچێکی گه‌نجی باکوری کوردستان بوو، له‌ باره‌ی ھیوای ئه‌وان به‌ کۆنفرانسه‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزی وت:" ئێمه‌ وه‌ک گه‌نجان خاوانی وزه‌و توانای به‌ھێزین، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ یه‌کخستنی تواناکانمان ھێزی خۆمان نیشانی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان بده‌ین، ئه‌م کۆنفرانسه‌ش ھه‌نگاوێکه‌ بۆ ئه‌وه‌".

 


هه‌روه‌ها به‌دران جه‌لال، گه‌نجێکی ئیزدیی بوو، له‌باره‌ی گرنگی کۆنفرانسی گه‌نجانه‌وه‌ وتی:" ئێمه‌ی گه‌نجانی ئێزدیی، خاوه‌نی ڕێکخستن نه‌بووین، بۆیه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و کاره‌ساته‌ ناخۆشه‌ بووینه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، بۆیه‌ وه‌ک ئێزدی و وه‌ک گه‌نجانی ڕۆھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستمان به‌ ڕێکخسته‌، ئه‌م کۆنفرانسه‌ش ھه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ به‌ڕێکخستن بوونی گه‌نجان".

 


بڕیار وایه‌ کۆنفرانسی گه‌نجانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کاتژمێر ٦:٠٠ ئێواره‌ کۆتایی پێبێت و ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌ بخه‌نه‌ڕوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin