Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: لە جولەمێرگ سێ سەرباز و دوو دژەگەریلا کوژران

2018-05-25 14:47:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگی باکوری کوردستان سێ سەربازی سوپای تورک و دوو دژەگەریلا کوژران.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی ئەو چالاکییانەی ئاشکراکرد.


هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، چەند چالاکییەکیان لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی بەیانی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورک کە لە شەمزینانەوە بەرەو جولەمێرگ بەڕێوەبوو چالاکییەک ئەنجامدرا، ئەو ئۆتۆمبێلە بە تەواویی تێکشکێندرا و لە ئەنجامیدا دوو دژەگەریلا کوژران و سێیانی دیکەش برینداربوون.


لەبەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لەسەر گردی عەلیشێڕی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و یەکی دیکەش برینداربوو، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.


هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستای، گەریلاکانمان ڕۆژی ٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەو لەدژی پێگەیەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا، گەریلاکان ئەو پێگەیەیان بە تەواویی تێکشکاند.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin