Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سلێمانى پرسه‌ی عادل موراد به‌ڕێوه‌چوو

2018-05-25 15:20:09



ڕۆژنیوزـ سلێمانی


له‌ مزگه‌وتى ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید له‌ شارى سلێمانى، پرسه‌ی عادل موراد به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س به‌ڕێوه‌چوو.


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، پرسه‌ی عادل موراد، یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو که‌ به‌ سه‌دان که‌س به‌شداریان تێدا کرد.


له‌ پرسه‌که‌دا فواد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ک وه‌زیری پێشووی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم و به‌غدا ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتیانیش سه‌ردانى پرسه‌که‌یان ده‌کرد.


عادل موراد، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى و یه‌کێک له‌ مه‌زرێنه‌رانى ئه‌و حزبه‌، له‌ ته‌مه‌نی ٦۹ساڵیدا، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ ڕۆژى هه‌ینى ڕابردوو له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد، دوێنێ ته‌رمه‌که‌ى هێنرایه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان و به‌ مه‌راسیمێک له‌ گردی سه‌لیم به‌گ له‌ سلێمانی به‌ خاکسپێردرا.

 


ک.ک


 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin