Smiley face
Smiley face
Smiley face

سزای پێنج مانگ زیندانیکردن بەسەر سەباحەت تونجەل سەپێندرا

2018-05-25 15:39:02



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


دادگای تورک سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپەدا سەپاند.


ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایکردنی سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی دەبەپە لە دادگای سزای ئەسڵیدا ئەنجامدرا و دادوەری تورک بەشداریکردنی ناوبراوی لە خۆپیشاندانێکی دیموکراتیدا بە تاوان لە قەڵەمدا.


دادگای تورک بە تۆمەتی ئەوەی سەباحەت تونجەل ساڵی ٢٠١٢ لە ڕێپێوانێکدا بۆ پشتگریکردنی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی بەشداری کردووە، بە پێنج مانگ زیندان سزایدا.


تونجەل لە ڕێگای پەیوەندی ئینتێرنێتییەوە بەشداری دانیشتنی دادگاکە بوو و بۆ بەرگری لەخۆی زۆر بە کورتی وتی: من لە ڕێپێوانێکی دیموکراتیدا بەشداریم کردووە بۆ ئەوەی دەنگی مرۆڤەکان بگەیەنمە شوێنی خۆی.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin