Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە بانگەوازیی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی سبەینێ دەکات

2018-05-25 16:07:41



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە، بەبۆنەی ٢٦ی ئایار، ڕۆژی دژی داگیرکاریی عەفرین، بانگەوازیی بەشداریکردنی لەو چالاکییانە کرد.

 

ئەمڕۆ، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، بانگەوازیی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ٢٦ی ئایار بۆ عەفرین کرد.

 

کەجەکە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی ٢٦ی ئایاردا کە وەک ڕۆژی دژی داگیرکاریی عەفرین ناونرا، گەلی کورد و دۆستانیان لە سەرتاسەری جیهان دەڕژێنە سەر شەقامەکان و لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناڕەزایی دەردەبڕن، ئاستی دژایەتی تورکیا بۆ گەلی کورد و دیموکراسی بەداگیرکردنی عەفرین گەیشتووەتە لوتکە، دەوڵەتی تورک بەداگیرکردنی عەفرین سەلماندی کە نەک تەنیا دوژمنی گەلی کوردە، بەڵکو دوژمنی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

لە بەردەوامیی پەیامی کەجەکەدا، هاتووە: گەلی عەفرین وەک ئەرمەنییەکانی ساڵی ١٩١٥ لە وڵاتی خۆیان دەرکراون، دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد ، سوریانی، ئەرمەنی و چەرکەزەکان بەتەواوی لەناوببات، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی منبیج، گرێسپی، سەرێکانی و قامیشلو ئەوە بە ئاشکرا پیشان دەدات.

 

کەجەکە هەروەها ڕایگەیاند: ڕۆژی ١ی مانگی ١١ی  ٢٠١٤ گەلانی جیهان بۆ کۆبانێ ڕژانە سەر شەقامەکان، ٢٦ی ئایاریش ڕۆڵێکی وەها گرنگی هەیە بۆ پشتگیریکردنی عەفرین، لە ئێستادا ١٢٥ هەزار هاوڵاتی عەفرین لە شەهبا ئاوارەن و چاوەڕێن بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان.

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا بەرخۆدانی گەریلایی لە عەفرین بەردەوامە، ئەگەر بەرخۆدانی گەلانیش لە عەفریندا پێشبکەوێت، عەفرین لە چنگی داگیرکاریی فاشیزم ڕزگاردەبێت و گەورەترین بەربەست بۆ بەدیموکراتیکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچێت.

 

لەکۆتاییدا کەجەکە ڕایگەیاندووە: هەموو هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان لە چوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان لەدژی داگیرکردنی عەفریندا دەڕژێنە سەر شەقامەکان و تێکۆشانی دژی داگیرکاری بەرفراواندەکەنەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin