Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ئامێدی بۆردوومان دەکەن

2018-05-25 16:19:22



ڕۆژنیوز - ئامێدی

 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی گوندەکانی سنووری شارەدێی دێرۆلوک-یان لە شارۆچکەی ئامێدی-ی کرد و بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە بۆردوومانەکەدا ناوچە مەدەنینشینەکان کراوەتە ئامانج.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە هەرێمییەکان بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، لە کاتژمێر ٠٣:٤٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی هەریەکە لە ناوچەکانی نێورێ، ڕێکان، بەرواری و گوندی گۆهەرزی-ی سەر بە شارەدێی دێرۆلوک-یان کردووە، لە شارۆچکەی ئامێدی-ی سەر بە شاری دهۆک.

 

لە بۆردوومانەکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچە مەدەنینشینەکانیان کردووەتە ئامانج و لە نزیک گوندی گۆهەرزی ڕۆکێتێکیان بەرداوەتەوە.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بۆردوومانەکە بەردەوامە.

 

ساتی بۆردوومانەکە لە نزیک گوندی گۆهەرزی

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin