Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمسیۆن لەسەر بەیاننامەیەکی چوار لایەن ڕوونکردنەوە دەدات

2018-05-25 19:21:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئۆفیسی سلێمانی کۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە وەڵامی بەیاننامەیەکی چوار لایەنی سیاییدا ڕەتیکردەوە، کە ماوەی دوو ڕۆژە وێنەی كارتەكانی دەنگدانیان بەدەستگەیشتبێت.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئۆفیسی سلێمانی کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە وەڵامی بەیاننامەیەکی هەریەکە لە گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی، کە ڕایانگەیاندبوو "ماوەی دوو ڕۆژە وێنەی كارتەكانی دەنگدان گەیشتووەتە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن، بەڵام بە بیانووی جیاواز دەستی دەستی بە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن"، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەکەی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆندا هاتووە: دوێنێ پێنجشەممە 24-5-2018 بەپەلە نوێنەری ئۆفیسی سلێمانی ئیفاد كراوە بۆ نوسینگەی نیشتمانی لە بەغدا، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وێنەی كارتەكانی دەنگدان، كە خراوەتە سەر هارد دیسك، ئەمڕۆ 25-5-2018 نوێنەرەكەمان لە بەغداوە بەڕێگای وشكانی بەڕێكەوتووە بەرەو سلێمانی، ناوبراو لەكاتی دەركردنی بەیاننامەی پارتە سیاسییەكان لەڕێگا بووە بەرەو سلێمانی.

 

ئەوەش هاتووە: وردەكاری گەڕانەوەی نوێنەرەكەمان بەهەموو قەوارەكان وتراوە، لەڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە ئاگاداركراون بەهێنانی هارد دیسك بۆ ئەوەی لەگەڵ هاتنەوەی نوێنەرەكەماندا بە خێرایی دەستبكەین بەپرۆسەی كۆپیكردنی وێنەی كارتەكانی دەنگدان.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆندا، هاتووە: ئەو هەواڵەی كە گوایە دوو رۆژە هارد دیسكەكە گەیشتوەتە دەستمان راست نییە،  کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ هاردەكە بە نوێنەرماندا گەیشتە دەستمان و دەستدەكەین بەپرۆسەی كۆپیكردن و دابەشكردنی بەسەر نوێنەری قەوارە سیاسییەكاندا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، هەریەکە لە گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایانگەیاندبوو: دوابەدوای بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەژێر فشاری لایەنە سیاسییەكان بە پێدانی وێنەی ئەلیكترۆنی كارتی دەنگدان بە لایەنە سیاسییەكان، بۆ دڵنیابوون و بەراوردكاری ئەنجامە راگەیەندراوەكانی كۆمسیۆن و كەشفكردنی تەزویرو ساختەكاری، ماوەی دوو رۆژە ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی لەرێگای نێردراوەكەیەوە بۆ بەغداد، وێنەی كارتی دەنگدانەكانی بە ئەلكترۆنی و لەسەر هارد دیسك وەرگرتوە، بەڵام بە بیانووی جیاواز جیاواز و بە هۆكاری نادیار دەستی دەستی بە نوێنەری لایەنەكان دەكات.

 

ئەو چوار حزبە، ئەوەشیان وتبوو: ئەو هەوڵانە لە چوارچێوەی پلان بۆ داڕێژراوی ساختەكردنی سەرجەم بەڵگەو دیكۆمێنتەكانی كۆمسیۆنە، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش بە بەرپرسیار دەزانین لە بێدەنگ بوونیان لە ئاست پێشێلكارییەكان.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin