Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو شۆفێری ماتۆڕسکیل گیانیان له‌ده‌ستدا 

2018-05-26 08:59:31



ڕۆژنیوز ـ گه‌رمیان 


له‌ شاره‌دێى ڕزگاری له‌ سنوری گه‌رمیان، له‌ دوو ڕووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێری ماتۆڕسکیل گیانیان له‌ده‌ستدا.


دوێنێ ئێواره‌ و دوێنێ شه‌و دوو شۆفێرى ماتۆڕسکیل گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌ له‌ دوو ڕووداوى جیادا له‌ سنوری شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه‌.


ڕووداوى یه‌که‌م ئێواره‌ی دوێنێ بوو له‌ گوندی سماق-ی سنوری شاره‌دێی ڕزگاری، ڕووداوێکی پێکدادان بوو له‌نێوان ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری توێتا و ماتووڕسکیلێک، له‌ ڕووداوه‌که‌دا شۆفێری ماتۆڕسکیله‌که‌ گیانی له‌ده‌ستدا، که‌ ناوی دڵشاد نه‌جات-ه‌ و له‌ دایکبوی ساڵی ۱۹۹۱ و دانیشتوی شاره‌دێی ڕزگارییه‌.


ڕووداوه‌که‌، به‌هۆی خێرا لێخۆڕینه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و دوای ڕووداوه‌که‌ش، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی ٢٤ی هاتووچۆ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی، ده‌ستگیرکراوه‌ و به‌ندکراوه‌ .


ڕووداوى دووه‌میش شه‌وی ڕابردوو بوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی که‌لار و شاره‌دێى سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به‌ کفری، ڕووداوه‌که‌ له‌نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پیکاب بووه‌، له‌ ڕووداوه‌که‌دا شۆفێری ماتۆڕسکیله‌که‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هۆکاری ئه‌و ڕووداوه‌ش هه‌ر خێرا لێخوڕین بووه‌ .


ک.ک/هـ
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin