Smiley face
Smiley face
Smiley face

جوان ڕایان بۆ ترێزا مەی: داوای لێبورن لە گەلی کورد بکە

2018-05-26 10:34:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

جوان ڕایان، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەبڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە ڕەخنەی لە ترێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گرتووە و داوای لێکردووە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

 

لەو نامە کراوەیەدا کە دوێنێ لە ڕاگەیەندنەکانی بەریتانیادا بڵاوبووەوە، ڕەخنە لە ترێزا مەی گیراوە بۆ ئەوەی تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی ئاشکرای لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پیشان نەداوە.

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا قسەکانی ترێزا مەی لەبارەی گەلی کوردی شەرمەزارکردووە کە وتبووی:"هۆکاری فشارەکانی سەر تورکیا تیرۆریزمی کوردە"، داواشی کردووە بەهۆی ئەو قسەیە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: هیچ خۆشحاڵ نیم بەوەی لە بەریتانیا بەفەرمی پێشوازیی لە ئەردۆغان کراوە، لە دانیشتن و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش لەجیاتی ئەوەی باس لە دۆخی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە تورکیادا بکرێت، باسی بەهێزترکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوە، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە، کە ئایا دەتوانن مافەکانی مرۆڤ و  دیموکراسی و ئازادیی بخەنە پاش پەیوەندییە بارزگانییەکانەوە؟.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin