Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەیکەرێک بۆ یەکەمین ژنە پەرستاری سلێمانی دروستدەکرێت

2018-05-26 11:00:23



ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

چێنەر نزار پەیکەرێک بۆ یەکەمین ژنە پەرستاری شاری سلێمانی دروست دەکات.

 

چێنەر نزار-ی پەیکەرتاش لە نوێترین پرۆژەییدا لە درێژەی کارە بەردەوامەکانیدا کارکردنییەتی بۆ ژنێک، کە لە بواری تەندروستی کە یەكێک بووە لە و ژنانەی کە یەکەم پەرستار بووە و خزمەتێکی گەورەی بە بواری تەندروستی کردووە، ئەویش(خاتوونە)یە.

 

سەبارەت بە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرەکە چێنەر بە ڕۆژنیوزی وت: بیرۆکەی ئەم کارە هونەرییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کامەران پەریەوە هات و دواتر لەگەڵ شۆڕش جوانڕۆیی گفتوگۆی زیاترمان لە بارەیەوە کرد و ڕێککەوتین پەیکەرەکە دروستبکەین، لەبەرئەوەی کە ئەو ژنە پەرستارە سلێمانی قەرزاریەتی.

 

 

دەربارەی پەیکەرەکەش، ئەو پەیکەرتاشە وتی: پەیکەرەکە بە هاڕاوەی بەرد دایدەڕێژم بەرزی پەیکەرەکە خۆی ۱۳٠سم  دەبێت و بەرزی بنکەکەی ۱۲٠ سم وە کۆی پەیکەرەکە دوو مەتر و نیوە وە بڕیارە لە بەردەم یەکێک لە نەخۆشخانەکان دابنرێت، ئەم کارە هونەرییە لە ئێستادا لە قۆناغی کارکردندایە، سپۆنسەری کارەکەش دکتۆر تەها ڕەسوڵە و کۆمەڵگای مارگرێت.

 

خاتوون ناوی تەواویی( خاتوون میخائیل)ە و لە ساڵی ١٩٤٤ لە شاری بەسرە لەدایکبووە و لە بەغدا خوێندنگەی برینپێچی و مامانی تەواو کردووە و یەکەمین پەرستاری شاری سلێمانی بووە و لەساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کردووە.

 

چێنەر نزار پەیکەرتاش، لەساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و بەردەوام پەیکەری دروستکردووە، کە تا ئێستا دەیان پەیکەری کەسایەتییە دیارەکانی کوردی دروستکردووە.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin