Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان تاوتوێی پرسی مانەوە یان بایکۆتی پرۆسەی سیاسیی دەکات

2018-05-26 11:22:32



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مانەوە یان بایکۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراق لەکۆبوونەوەدایە.

 

ئەمرۆ کاتژمێر ١١:٠٠ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان لا شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

 

بەپێی میدیای بزوتنەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، جڤاتی نیشتیمانی "تاوتوێی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی مانەوە یان بایکۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات لەگەڵ پەیوەندییەکانی گۆڕان بە هێزە سیاسییەکانەوە".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin