Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارتی پێچەوانەی هەنگاوە پراکتیکییەکانی بانگەشەی یەکڕیزیی دەکات

2018-05-26 11:27:58



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هەرچەندە پارتی دیموکراتى کوردستان- عێراق، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی نابێت، بەڵام مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ هه‌لێکى له‌بار بۆ گه‌لى کورد هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و پێویستى به‌ یه‌کڕیزیی و یه‌کهه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیى هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه‌.


به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، به‌ بۆنه‌ى 42 ساڵه‌ى "شۆڕشى گوڵان"ه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، پارتی ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ هه‌لێکی له‌بار بۆ گه‌لی کورد و پێگه‌ سیاسییه‌که‌ی ڕه‌خساوه‌، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ یه‌کڕیزیی و یه‌کهه‌ڵوێستیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه‌.


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌که‌ واقیعێکی تازه‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ته‌واوی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌ کاربکه‌ن بۆ یه‌کڕیزی و هه‌نگاونان به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستکه‌وت بۆ کوردستانیان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان و سوککردنی باری گرانی سه‌رشانی هاوڵاتیانمان و باشکردنی ژیان و گوزه‌را‌نیان.


پارتى، باسى له‌وه‌ش کردوه‌: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ خۆمان ڕێکخه‌ینه‌وه‌ و که‌موکورتییه‌کانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ببه‌ین، ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له‌ عێراقدا و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی زیاتری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت، جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تی و گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و گوتاری هاوبه‌ش و هاوکاری له‌گه‌ڵ  هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی نوێ و گونجاو بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستامان و پته‌وکردنی بنه‌ماکانی یه‌کڕیزیی و ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد.


ئه‌و لێدوانه‌ى پارتى له‌ کاتێکدایه‌، که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا شاندێکى پارتى به‌ جیا و دواتریش شاندێکى یه‌کێتیش چوونه‌ به‌غدا، ئه‌وان هه‌ریه‌که‌ و بۆ خۆى و به‌ بێ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ی هەرێمی کوردستان، ده‌ستیان به‌ کۆبوونه‌وه‌ کرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان.

 

هەروەها، ساڵانێکی زۆرە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) هەوڵی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی دەدات و لە ساڵی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەی ڕاوێژی بۆ ئەو بابەتە ئەنجامدا، بەڵام ئەو حزبە لە هیچ پارچەیەکی کوردستان بەشداری ئەو کۆبوونەوانە نەبوو.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin