Smiley face
Smiley face
Smiley face

شیرینیی ڕۆژئاوا لە هەڵەبجە دروست دەکرێت.. بەوێنە و ڤیدیۆ

2018-05-26 12:00:50



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

خێزانێک لە شارى قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان، کارگەی دروستکردنی نان و سەمون-یان هەبووە، پاش ئاواره‌بوونیان بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بە دامەزراندنی کارگەیەکی دروستکردنی شیرینیی، دریژە بە کار دەدەن.

 

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى شه‌ڕى سوریا و ئاواره‌بوونى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ خێزانه‌ کورده‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان بۆ شاروشارۆچکه‌ جیاوازه‌کانى هه‌رێمی کوردستان، به‌شێک له‌و خێزانانه‌ نیشته‌جێى شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوون، یه‌کێک له‌و خێزانانه‌ ماوه‌ى نزیکه‌ى پێنج ساڵه‌ کارگه‌ى شیرینیى جوانی حه‌له‌ب-یان دامه‌زراندووه‌.

 

 

کاوه‌ ساڵح، له‌گه‌ڵ دوو برا و دوو خوشکه‌زای و خزمێکى تریان دامەزرێنەری کارگەکەن و هەرخۆشیان بەڕێوەدەبەن و کاری تێدادەکەن، کاوە سەرپەرشتیی دەکات و  ڕۆژانه‌ نزیکه‌ى ٢٠ جۆر شیرینیى دروست ده‌که‌ن.

 

 

فستق و گوێز و ڕۆن و شیرى خۆماڵیى پێکهاته‌ى سه‌ره‌کیى ته‌واوى شیرینییه‌کانییەکانی کارگەی شیرینیى جوانى حه‌له‌ب-ە، ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ ڕوو له‌م کارگه‌یه‌ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستخستنى شیرینیی تایبەت لە مانگی ڕەمەزان و بۆ کاتی بەربانگ.

 

 

کاوه‌ و که‌سوکاره‌که‌ى لە قامیشلۆش بە هەمان شێوە کاری هەرەوەزییان کردووە و لەوێش کارگه‌یه‌کى دروست کردنى کولێره‌ و سه‌مونیان هه‌بووە و دوای ئاوارەبوونیشیان لە واری خۆیان، زانایی و دەستڕەنگینییەکەیان گواستەوە بۆ هەڵەبجە، بەهۆی ئەوەی شاری حەلەب-ی سوریا بەناوبانگە لە دروستکردنی شیرینیی، ناوی حەلەب-یان لە کارگەکەیان ناوە.

 

 

کاوە ساڵح، سەرپەرشتیاری کارگەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانجی ئێمە جگە لە دەستخستنی بژێویی ژیان، پێشکەشکردنی بەرهەمێکی جوانە بە خەڵکی هەڵەبجە، خۆشبه‌ختانه‌ خه‌ڵکێکى زۆریش ڕوومان تێده‌که‌ن بۆ کڕینى شیرینیی.

 

 

 

 

ش.ف

 

 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin