Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ که‌رکوک به‌رامبه‌ر داگیرکاریی ده‌وڵه‌تى تورک ناڕه‌زایی نیشاندرا

2018-05-26 12:26:59



ڕۆژنیوز - که‌رکوک


له‌ شارى که‌رکوک ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان و گه‌نجاى وڵاتپارێزى کوردستان به‌ لێدوانێک ناڕه‌زاییان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک نیشاندا و ڕایانگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى تورک له‌ هه‌ر کوێ بێت هه‌ڵگرى سیاسه‌تى دژبه‌ کورده‌.


ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان و له‌ شار و شارۆچه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌ڤگه‌رى ئازادیی هه‌رێمى که‌رکوک و گه‌نجانى وڵاتپارێز لێدوانێکى ناڕه‌زایی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه‌.


ڕێبین عومه‌ر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان لێدوانه‌که‌ى خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا هاتبوو: ڕۆژبه‌ڕۆژ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌ره‌و قۆناغێکی ته‌واو فاشیست ده‌ڕوات، له‌و نێوه‌نده‌شدا بێگومان ئامانجی له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یه‌ که‌ گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی هێناوه‌ له‌ باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ده‌وڵه‌تی تورک له‌ هه‌ر کوێ بێت هه‌ڵگری ئه‌و سیاسه‌ته‌ کۆنه‌په‌رسته‌یه‌ که‌ دژ به‌ کوردانه‌، ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی تورکیا دژ به‌ کورد شه‌ڕێکی گشتگیر و داگیرکاریی و کاولکارییه‌ و هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر شاره‌ کوردیه‌کان و کۆتایهێنان به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ساڵی ٢٠١٥ و ده‌ستگیرکردنی هه‌زاران که‌س له‌ سه‌رکرده‌وه‌ هه‌تا هاوڵاتی کوردی ئاسایی، شێوازی دڕندانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ دژ به‌ کوردانی باکوری کوردستان.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌: ده‌وڵه‌تى تورک ئێستا له‌ ناوچه‌ی برادۆستن هێرشه‌کانی چڕکردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه‌.


هه‌ر له‌ لێدوانه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان کرا و ڕاگه‌یه‌ندرا: ئه‌وه‌ نزیکه‌ى ٢٠ ساڵه‌ ئۆجالان له‌ ئیمرالى گۆشه‌گیرکراوه‌ و ئێستاش ڕێگه‌ نادرێت که‌س سه‌ردانى بکات، هه‌ربۆیه‌ داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین بێنه‌ ده‌نگ.


ک.ک/هـ.س
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin