Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەزاران هاوڵاتی کۆبانێ بۆ عەفرین ڕژانە سەر شەقامەکان

2018-05-26 13:54:03



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەزاران هاوڵاتی  هەرێمی فورات بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین لە شاری کۆبانێ ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن.

 

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردنی عەفرین لە سەرتاسەری جیهان، لە شاری کۆبانێش ڕێپێوانێک ڕێکخرا.

 

هەزاران هاوڵاتی لە گرێسپی، عەین عیسا، سرین و کۆبانێ لە مەیدانی ژنانی ئازادی کۆبانێ گردبوونەوە و ڕێپێوانێکیان بەرەو مەیدانی شەهید عەگید دەستپێکرد.

 

چالاکوانان بە هەڵگرتنی پانکارد و وتنەوەی دروشم لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی کوردستان بەردەوامن لە ڕێپێوانەکەدا.

 

سەرەکیرتین دروشم و پانکاردی ڕێپێوانەکە "نا بۆ گۆڕینی دیموگرافیا" و "نا بۆ بێدەنگیی نێودەوڵەتی"ە.

 

وابڕیارە خۆپیشاندانەکە لە مەیدانی شەهید عەگید بکرێت بە گردبوونەوە چەند کەسێک وەک نوێنەرانی خۆپیشاندەران قسەبکەن.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin