Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەڕێوبەڕێکى پۆلیس کوژرا

2018-05-26 14:30:17



ڕۆژنیوز – ناوەندى هەواڵەکان

 

لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لە سنورى پارێزگاى سەڵاحەدین، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە ئەفسەرێکى پلەباڵاى عێراق کە بەڕێوبەرى پۆلیسى شارەدێى عەلەم-ە لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى سەڵاحەدین و پاسەوانێکی و ئەفسەرێکی هەمان شوێن کورژاون.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەو بەڕێوەبەرە پلەى عەمیدە و ناوى محەمەد حەماس جبورى-یە، ئەمڕۆ لە میانى هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنین بەدواى تیرۆستانى داعش لەنێوان پارێزگاکانى سەڵاحەدین و دیالەدا، لە گەڵ دوو ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکاندا بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیەوەتەوەو بووەتەهۆی کوژرانیان.

 

ماوەیەکە لە سنورى پارێزگاى سەڵاحەدین هەڵمەتێکى هاوبەشى گەڕان و پشکنین بەدواى چەتەکانی داعشدا لە نێوان پۆلیسى دیالە و سەرۆکایەتى عەمەلیاتى سامەڕا دەستى پێکردووە بە هاوبەشى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin