Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ردوو سه‌رۆکى کۆریاى باکور و باشور بۆ جارى دووه‌م دیداریان ئه‌نجامدا

2018-05-26 15:15:47



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سه‌رۆکى کۆریاى باکور و سه‌رۆکى کۆریاى باشور بۆ جاری دووه‌م چاویان به‌یه‌ک که‌وت و باسى دیدارى نێوان سه‌رۆکى ئه‌مریکا و سه‌رۆکى کۆریاى باکوریان کرد.


ئه‌مڕۆ له‌ گوندێکى سه‌ر سنورى هه‌ردوو کۆریا، موون جاى ئین سه‌رۆکى کۆریاى باشور و کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکور کۆبوونه‌وه‌.


ئه‌وه‌ دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک ئه‌نجام بدرێت و تێیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دیداره‌ مێژووییه‌که‌ى نێوان دۆناڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئون کردوه‌.


میدیاکانى کۆریاى باشور باسیان له‌وه‌ کردوه‌، که‌ هه‌ردوو سه‌رۆکى کۆریاى باشور و باکور بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى دیدارێکى سه‌رکه‌وتوانه‌ له‌نێوان کۆریاى باکور و ئه‌مریکا.


ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ى ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌و دیداره‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، که‌ بڕیار بوو ڕۆژى ١٢ى حوزه‌یران له‌نێوان خۆى و کیم جۆنگ ئون ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواتر دیسانه‌وه‌ هیواى ئه‌وه‌ى خواست دیداره‌که‌ ئه‌نجام بدێت.


ئه‌گه‌ر دیدارى نێوان ترامپ و کیم ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا قسه‌ له‌سه‌ر داماڵین و له‌ناوبردنى چه‌که‌ ئه‌تۆمییه‌کانى کۆریاى باکور ده‌که‌ن.


ناکۆکى مێژوویى له‌نێوان هه‌ردوو کۆریا هه‌یه‌، به‌ڵام کۆتایی مانگى ڕابردوو کیم جۆنگ ئون بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژووى وڵاته‌که‌یدا سه‌ردانى کۆریاى باشورى کرد و به‌وه‌ش کۆتایى به‌و ناکۆکییه‌ مێژوویه‌ هێنا.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin